راوێژکارێکی سوودانی لەبارەی کوردانی ئێزدی داوایەک لە بەرهەم ساڵح دەکات

20-12-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکارێکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە بەرهەم ساڵح دەکات بایەخی تەواو بە پرسی کوردانی ئێزدیی ئاوارە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان بدات. 

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح وەک کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەستنیشان کرا، خەلەف شنگالی، راوێژکاری سوودانی بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی، ئەمڕۆ شەممە، 20-12-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراقەوە گرنگە و پێشوازی لەو هەنگاوە دەکەن.
 
راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هیودارە بەرهەم ساڵح "دۆسیەی کوردانی ئێزدیی ئاوارە بکاتە کارێکی سەرەکی خۆی؛ هەروەها ناوچەکانیان ئاوەدانبکرێنەوە بەشێوەیەک کە بتوانن سەربەرزانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
 
بەرهەم ساڵح دەڵێت، لە سەردەمێکدا پۆستەکە وەردەگرێ ژمارەی ئاوارەکان زۆرە و گوشارێکی گەورە لەسەر سەرچاوە داراییەکان هەیە، بۆیە جەخت لەسەر "چاکسازی، کاریگەری و کراوەیی" دەکاتەوە.
  
بەرهەم ساڵح خۆی لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا چووەتە دەرەوەی وڵات و لە بەریتانیا خوێندنی تەواوکردووە، ئەمەش وایکردووە لە نزیکەوە ئاشنای ئازار و پێداویستییەکانی ژیانی پەنابەرێتی بێت.
  
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ رووداو، 21 کەمپی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان ماون کە بەمشێوەیە دابەشبوون:
 
16 کەمپ لە سنووری پارێزگای دهۆک
 
5 کەمپ لە سنووری پارێزگای هەولێر

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە