گۆرانیبێژێکی کورد لە کرماشان کوژرا

21-01-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گۆرانیبێژی کورد، عەلی فەرزامی لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری کرماشان کوژرا. پۆلیسی کرماشان دەڵێت، لێكۆڵینەوە لەبارەی دۆسیەکەوە دەستیپێکردووە و هەوڵەکان بۆ گرتنی بکوژەکە بەردەوامن.
 
محەممەدڕەزا یاری، بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان رایگەیاند، تەرمی هونەرمەند عەلی فەرزامی، رۆژی دووشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2025 لە ماڵەکەیدا لە گەڕەکی تەعاونی شارەکە دۆزراوەتەوە.
 
بە گوتەی محەممەدڕەزا یاری، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا دەرکەوتووە؛ ئەو گۆرانیبێژە تەقەی لێکراوە و بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە گیانی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیجۆ پارس سەردانی ماڵی عەلی فەرزامی کردووە، بە دەمانچە تەقەی لێکردووە و دوای کوشتنی، هەڵاتووە.
 
تائێستا هۆکاری کوشتنی فەرزامی نەزانراوە و پۆلیس دەڵێت، ناسنامەی بکوژەکە لە لایەن هێزەکانیانەوە ئاشکرا کراوە، هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە.
 
عەلی فەرزامی، لەدایکبووی شاری هەرسینە، لە گەرەکی جەعفەرئاوای شاری کرماشان گەورە بووە و دانیشتووی شاری تاران بووە و باوکی دوو کوڕە. 
 
ئەو هونەرمەندە بە زمانی کوردیی ناوەندی و بە شێوەزاری لەکی، گۆرانی دەگوت و لە کرماشان کەسێکی ناسراو بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.