رابەری بزووتنەوە: شەڕی رەققە و دێرەزوور هەڵە بوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیێنێت، ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا گۆڕاوە و دەبێت کورد عاقڵانە سیاسەت بکات. دەشڵێت: "کورد بۆچی دەچێتە رەققە و دێرەزوور؟ ئەمانە خاکی کورد نین."
 
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو، کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، رایگەیاند: "ئەو خاکەی لە 80%ـی بەدەست هێزە کوردییەکانەوە بوو، بەهۆی هەڵەیەکی ستراتیژییەوە لەدەست دەچێت."
 
رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی رەخنەی لە فراوانبوونی دەسەڵاتی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان گرت بۆ ناوچە عەرەبییەکان و گوتی: "کورد بۆچی دەچێتە رەققە، دێرەزوور و مەسکەنە؟ ئەمانە خاکی کورد نین. ئێستا کە ئەمریکا پشتیوانیی خۆی لابردووە، دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچە رەسەنەکەی خۆیان."
 
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز پێیوایە هۆکاری سەرەکیی پاشەکشەی هێزە کوردییەکان نەبوونی "عەقیدەی قیتالی"ـیە و دەڵێت: "لە زانستی سەربازیدا شتێک هەیە پێیدەگوترێت عەقیدەی قیتالی، هەر میللەتێک هەیبێت دەیباتەوە."
 
بە بڕوای رابەری بزووتنەوە، دەبێت ئایین بکرێتە بنەمای ئەو عەقیدەیە: "98٪ـی کورد موسڵمان و سوننەیە، دەبێت لەژێر ئەو عەقیدەیەدا هێز دروستبکرێت، ئەگەرنا بەردەوام لەبەردەم داعش و حەشدی شەعبی رادەکەن. ساڵی 2012ش بە سەرکردایەتیی کوردم گوت با عەقیدەیەکی قیتالی دروست بکەین."
 
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رەخنەی تووندی لە هەڵوێستی بەشێک لە لایەنەکان گرت و گوتی: "کەسایەتیی سیاسیی کوردی تووشی شیزۆفرینیا بووە؛ لەلایەک فرمێسک بۆ رۆژئاوا دەڕێژێت، لەلایەکی دیکەوە لە کەرکووک دەست دەکاتە ملی حەشدی شەعبی." گوتیشی: "ئایا کەرکووک گرنگە یان کۆبانی؟ 100 پێشمەرگە لە کەرکووک شەهید بوون، کەچی ئێستا لەگەڵ بکوژەکەی پێشمەرگەدایە و خواخوایەتی ئەم هەرێمە نەمێنێت."
 
رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی داوای لە هەسەدە کرد پابەندی رێکەوتنەکان ببن و گوتی: "باشترین چارەسەر ئەوەیە بچنەوە شوێنی خۆیان و ناوچە کوردنشینەکان خۆیان حوکمی بکەن. ئەگەر ئەم دۆخەی سووریا دابخرێت، ئەوا پڕۆسەی ئاشتیش لە تورکیا دەچێتەوە سەر رێڕەوی خۆی."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە. وێنە: تایبەت بە رووداو

گەڕانەوەی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا دواخرا

گەڕانەوەی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا دواخرا و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە روونکردنەوە دەدات