ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی وانەبێژان دەستپێدەکات

21-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێن، ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێکی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەش دەکرێت.
 
ئەو شایستە داراییانەی بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستبکرێت بە دابەشکردنی، مووچەی مانگی 11ـی پاری وانەبێژانە.
 
عەلی رەئوف، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ لە تەواوی پەروەردەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت.
 
سەبارەت بە وانەبێژانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، عەلی رەئوف گوتی، ئەمڕۆ لە چوار پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە پەروەردەی بەردەڕەش مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت. گوتیشی، "لە سەنتەری هەولێر و دهۆک و ناوچەکانی دیکە هەفتەی داهاتوو مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت".
 
هاوکات کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێکی دیکە لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی دڵنیاییان داوە، کە "ئەگەر سبەی مووچەی وانەبێژانی هەولێر و دهۆک دابەش نەکرێت، رۆژی یەکشەممە مووچەی تەواوی وانەبێژان دابەش دەکرێت".
 
کەمترین مووچەی وانەبێژ 250 هەزار دینارە و زۆرترینیشیان 400 هەزار، ئەوەش بە گوێرەی بڕوانامەکانیان پۆلێن دەکرێت.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 وانەبێژن، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.