لە پشدەر هاونیشتمانییەک کەوتە نێو زێی بچووک و خنکا

21-03-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە دەڤەری پشدەر پیاوێک دەکەوێتە نێو زێی بچووک و لەلایەن کوڕەکەیەوە دەردەهێندرێت، بەڵام دواتر گیان لەدەستدەدات. قایمقامی قەڵادزێش دەڵێت: ویستویەتی لە زێی بچووکەوە بپەڕێتەوە گوندەکەی خۆی، بەڵام کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە. 
 
رۆژی سێشەممە 21-03-2023، بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ بە رووداوی گوت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باوک و کورێک پێکەوە بە کەڵەک ویستوویانە لە زێی بچووکەوە بۆ گوندەکەی خۆیان بپەڕنەوە، بەڵام لە ئەنجامدا باوکەکە کەوتووەتە نێو ئاوەکە و گیانی لەدەستداوە. 
 
ئەو باوک و کوڕە، وەک قایمقامی قەڵادزێ دەڵێت، خەڵکی گوندی بێخرێن لە بناری ئاسۆس، خەڵکی ئەو گوندانە هەموویان مەلەوانن و زۆرجار بە زێی بچووکدا هاتووچۆ دەکەن، بەڵام دیارە ئەو پیاوە مەلەی نەزانیوە کە کەوتووەتە نێو ئاوەکە کوڕەکەی دەریهێناوە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە ناوی محەممەد عەبدوڵڵا رەسووڵە. بەکر بایز دەڵێت، لە دایکبووی 1955ـە.  
 
ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە ئیدارەی راپەرینیش دەڵێت، تەرمی محەممەد عەبدوڵڵا، بردراوەتە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنم

لە هەولێر و دهۆک پارەی گەنمی جووتیاران دابەشکراوە؛ لە سلێمانی کەی دابەشدەکرێت؟

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لە هەولێر و دهۆک دەستی پێکردووە، بەڵام لە سلێمانی بەهۆی رێکارە کارگێرییەکانەوە دواکەوتووە؛ راشیگەیاند، هێشتا 195 ملیار دیناری جووتیاران لای بەغدا ماوە.