رووداو دیجیتاڵ
لە ناو شاری کەلار، نزیک کامپی زانکۆی گەرمیان، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک روویدا و لە ئەنجامی رووداوەکە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کرا و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاو نەکراوەتەوە.

بەگوێرەی پۆلیسی هاتووچۆ، ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ دوو هەزار و 909 رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە، لە کۆی رووداوەکاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە حەوت هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ