ئاهەنگی نەورۆز بە بەشداریی نیو ملیۆن کەس لە ئامەد سازکرا

21-03-2024
ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد.
ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە بەشداریی نزیکەی نیو ملیۆن کەس ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد سازکرا و هاونیشتمانییان لە چین و توێژی جیاوە بە جلی کوردی بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.  
 
جۆش و خرۆشی نەورۆز کە ماوەی هەفتەیەک بوو لە باکووری کوردستان هەبوو، لە ئامەد بە بەشداریی سەدان هەزار کەس دووبارە بووەیەوە. 
 
بۆ بەشداریکردن لە گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە جیهاندا، وێڕای باران و کەشوهەوای سارد، هاونیشتمانییان روویان لە گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز دا کرد. 
 
هەروەکو ناوچە و شارەکانی دیکەی کوردستان، لە ئامەدیش، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئاهەنگەکە رازێندرایەوە. 
 
هاونیشتمانییەکە کە لە ئاهەنگەکەدا بەشدار بوو، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نەورۆزی ئامەد بۆ ئێمە زۆر گرنگە. بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان. نەورۆز لە باشوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا، لە باکوور لە هەمووان پیرۆز دەکەم. لە گرتیی بەندیخانەکان، لە هەمووان پیرۆز دەکەم. هیوا دەخوازم هەموومان ببینە یەک." 
 
خانمێکی کورد کە لە بەریتانیاوە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز هاتبوویە ئامەد، بە رووداوی گوت: "لە لەندەنەوە هاتووم، بە تایبەت بۆ نەورۆز هاتووم." 
 
دایکێکی دیکەی کورد دەڵێت: "ئێمە لەپێناو زمانی خۆمان هاتووین. بۆ کوردستانی خۆمان هاتووین. ئێمە دەڵێین، با کوردستانەکەمان ئازاد بێت." 
 
بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز، هاوشانی هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە نزیکەی 20 وڵاتەوە خەڵکی سەردانی ئامەدیان کرد. 
 
لەسەر ئاستی سیاسیش، سیاسەتڤانانی باکووری کوردستان ئامادەی ئاهەنگەکە بوون. داوا لە دەسەڵات کرا بۆ چارەسەریی پرسی کورد، رێگەی دیالۆگ بکرێتەوە. 
 
کچ و کوڕ، ژن و پیاو کە بە جلی کوردییەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کردبوو، وێڕای بارانبارینی زۆر و کەشوهەوای نالەبار، تا کۆتایی ئاهەنگەکە بە خۆش و خرۆشەوە شایی و هەڵپەڕکێیان کرد. 
 
کچە کوردێک بە رووداوی گوت: "زمان هەبوونی ئێمەیە، زمان کولتووری ئێمەیە، زمان مێژووی ئێمەیە، مرۆڤ بە زمانی خۆی لەسەر پێ دەوەستێت. هەربۆیە، دەبێت هەر کوردێک خۆی لە ستوونی ماڵەکەمان، کە زمانەکەمانە بکاتە خودان." 
 
خانمێکی دیکە دەڵێت: "کاتێک زمان نەبێ، مرۆڤیش نابێ. گرنگترین شت ئەمڕۆ زمانە." 
 
زۆربەی ژنان و بەشێکی زۆری کوڕان جلی نەتەوەییان پۆشیبوو. ئاهەنگە گەورەکەی نەورۆز بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەک رووبدات، لە کەشوهەوایەکی هێمن و بە رەنگێکی بەهارە کۆتایی هات. 
 

 

 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.