ئاگر لە مۆڵێکی عەربەت کەوتەوە

21-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە مۆڵێکی عەربەت کەوتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، ئاگرەکە بەردەوامە و زیانی گیانی نییە.

ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسان لە بازاڕێک بەناوی "هادی مۆڵ" لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە.

دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاگرەکە لە نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەکە کەوتووەتەوە، کە مارکێتێکی گەورەیە."

تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام ئاگرەکە بەردەوامە.

بە گوتەی دابان محەممەد، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.