لە عێراق دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد

21-04-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی نیسان دەستیپێکرد.
 
رۆژی یەکشەممە 21ی نیسانی 2024 وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "فەرمانگەی ژمێریاری، رێکارەکانی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی بۆ ئەم مانگە دەستپێکرد."
 
وەزارەتەکە داوا لە فەرمانگەکانی ژمێریاریی وەزارەت، پارێزگاکان و دەستەکان دەکات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاریی بکەن، بۆ تەواوکردنی پێویستییەکانی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەران و کارمەندەکانیان.
 
لە عێراق زیاتر لە 10 ملیۆن مووچە خۆر هەن کە زیاتر لە چوار ملیۆن و 70 هەزاریان فەرمانبەرن و  دوو ملیۆن و 700 هەزاریان خانەنشینن.
 
تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ناردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا رانەگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.