لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە ئاکرێ و زاخۆ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

21-04-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو رووداوی ھاتووچۆدا، یەکێکیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئەوەی دووەم لە ئاکرێ، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
 
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کاژێر 16:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئالەیی ئۆتۆمبێلێک خۆی بە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵدا کێشاوە. 
 
مێرمنداڵەکە کە ناوی (س. م. م.)ـە، لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە. 
 
لای خۆیەوە، پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژێر 18:00ـی ئەمڕۆ لە نزیک کەمپی باجد کەندالا ئۆتۆمبێلێک خۆی بە منداڵێکی نۆ ساڵان بە ناوی (ئـ. ئـ. م.)دا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە.
 
شوفێری ھەردوو ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر کراون و لێکوڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.