سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی: هەر تەکسییەک لۆگۆی لێنەدرابێت شۆفێرەکەی سزادەدرێت

21-05-2022
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی سەندیکای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، هەر شۆفێرێکی تەکسی لۆگۆی تایبەت بە شارەکەیی پێوە نەبێت "سزای ماددی دەدرێت و رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیردرێتە بەر."
 
جەلال ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای شۆفێران لە سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە لە مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆدا لەسەر لێنەدانی لۆگۆ لێپرسینەوە لە شۆفێری تەکسییەکان دەکرێت و سزا دەدرێن."
 
سەرۆکی سەندیکای شۆفێران لە سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، لکاندنی لۆگۆ بە تەکسییەکانەوە بڕیارێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، تاوەکو ئێستایش جێبەجێ دەکرێت و هەر تەکسییەک پێوەی نەبێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر شۆفێرەکەی دەگیردرێتە بەر. 
 
لەبارەی ئەوەی بۆچی لە پێشتردا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە، جەلال ئەبوبەکر باسی لەوە کرد، "پێشتر بەهۆی بارودۆخە ئابوورییەکەوە رەچاوی شۆفێرانی تەکسی کراوە و چاوپۆشییان لێکراوە، بەڵام لەمەودوا چاوپۆشییان لێناکرێت و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت." 
 
سەرۆکی سەندیکای شۆفێران لە سلێمانی لەبارەی ئەو کەسانەی لۆگۆکانیان لێدەکەنەوە، گوتی، "ئەو کەسانەیشی لۆگۆکانیان لێدەکەنەوە بەپێی یاسا رێکاریان بەرامبەر دەگیردرێتە بەر و سزای ماددیش دەدرێن کە لە 100 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات."
 
جەلال ئەبوبەکر ئەوەی خستەڕوو، ئەو تەکسییانەی ژمارەکانیان هی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نییە لۆگۆیان نادرێتێ. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی قەڵات و دەوروبەری. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کۆپەرنیکۆس: تێکڕای پلەی گەرمای هەولێر لە ئاداری ئەمساڵ بەراورد بە پار 5.3 کەمتر بووە

بەگوێرەی مانگە دەستکردەکانی ئاژانسی کەشناسی یەکێتیی ئەورووپا (کۆپەرنیکۆس)، تێکڕای پلەی گەرمای هەولێر لە ئاداری ئەمساڵدا 12 پلەی سیلیزی بوو لە کاتێکدا هەمان مانگی پار 17.3 پلە بوو. گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەمساڵ باران زیاتر بووە بەڵام کەمکردنەوەی پێکردنی مۆلیدەکان، دروستکردنی پۆندەکان و چاودێری کارگەکان کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی گازە گەرمکەرەکان و زیادبوونی باران هەبووە.