رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک ئاماری هەناردەکردنی بەرهەمە نێوخۆییەکانی بۆ پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق راگەیاند و دەڵێت:"هەموو بەرهەمەکان هەناردە دەکرێن، بەڵام پەتاتە پشکی شێری هەناردەکردنی بەرکەوتووە".
رۆژی پێنجشەممە، 23ـی نیسانی 2026، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "لە چوارچێوەی پاڵپشتیی بەرهەمی نێوخۆیی و ساخکردنەوەی رەنجی جووتیاران، لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، 10 هەزار و 696 تەن بەرهەمی جۆراوجۆری کشتوکاڵی سنووری پارێزگای دهۆک هەناردەی نێوەڕاست و باشووری عێراق کراون."
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک گوتی، پەتاتە، گەنەمەشامی، ترێ، پاز، تەماتە، برنج مێوژ، سێو و هەناریشان هەناردە کردووە، بەڵام پەتاتە پشکی شێری بەرکەتووە و زیاتر لە 9 هەزار تۆن بووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی کشتوکاڵی دهۆک، کۆی گشتیی هەناردەکردنی بەرهەم بەپێی مانگەکان بەم شێوەیە بووە؛
مانگی یەک: 7,181 تۆن.
مانگی دوو: 2,875 تۆن.
مانگی سێ: 640 تۆن.
کۆی گشتی: 10,696 تۆم.
گرنگترین ئەو بەرهەمانەی هەناردە کراون:
پەتاتە: 9,109 تۆن
گەنمە شامی: 837 تۆن
پیاز: 496 تۆن
تەماتە: 45 تۆن
ترێ: 43 تۆن
برنج: 38 تۆن
میوژ: 36 تۆن
سێوی عەرد: 24 تۆن
هەنار: 14 تۆن
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک باسی لەوەشکرد، ئەم پرۆسەیە لە رێگەی 471 نووسراوی فەرمییەوە رێکخراوە، بە جۆرێک تەنیا لە مانگی یەکدا 125 نووسراو، لە مانگی دوودا 297 نووسراو و لە مانگی سێدا 49 نووسراو بۆ کاراسانیی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە کراون.
لە ساڵی 2025دا، پارێزگای دهۆک 289,681 تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عێراق کردووە کە 211,906 تۆنی پەتاتە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ