رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری دێرسمی باکووری کوردستان گەڕێندرایەوە ئەنقەرە و پارێزگارێکی بەوەکالەت لە شوێنەکەی دانرا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئایاری 2025 رایگەیاند، بولەنت تەکبیکئۆغڵو، پارێزگاری دێرسم گەڕێندراوەتەوە ئەنقەرە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئەرکی دیکەی پێ دەسپێردرێت.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە، ئەرتوغروڵ ئاسڵان لە شوێنی بولەنت تەکبیکئۆغڵو بە وەکالەت دەستبەکار بووە.
تەکبیکئۆغڵو لە ساڵی 2023 بووە پارێزگاری دێرسم، لە 22ی تشرینی دووەمی 2024 واتە دوای ئەوەی جەودەت کۆناک سەرۆکی شارەوانی دێرسمی دەم پارتی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، وەک قەییوم لە شوێنی دانرا و بووە سەرۆکی شارەوانیی شارەکە.
بولەنت تەکبیکئۆغڵو لە 19ی ئایار بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی دا و بە پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ وەزارەتی ناوخۆ داوای گەڕانەوەی بۆ ئەنقەرە کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ