لە نەخۆشخانەی خانەقین ئاڵۆزیی دروستبوو؛ "سێ کارمەندمان ئەشکەنجە دران"

23-12-2025
سۆران حوسێن
گردبوونەوەی کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین دژی رووداوەکانی شەوی رابردوو
گردبوونەوەی کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین دژی رووداوەکانی شەوی رابردوو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرستارێکی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین دەڵێت، کوڕی یەکێک لە بەرپرس و کەسایەتییەکانی خانەقین شەوی رابردوو ئەشکەنجەی سێ کارمەندیان داوە، کە یەکێکیان ئافرەتە. قایمقامی قەزاکەش رەتیدەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە پەرستارێک لە نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "شەوی رابردوو کوڕی کەسایەتییەکی ناوچەکە کە بەرپرسیارێتییان هەیە و منداڵی نەبەکامیان هەبوو، بە زۆر ویستیان بچنە نەخۆشخانەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی قەدەخەیە رێگرییان لێکرا و ئەوانیش پەلاماری کارمەندەکانیان داوین".
 
بە گوتەی ئەو پەرستارە: "حازم شەکرچی کەسایەتی ناوچەکەیە و کوڕێکی ئەو منداڵی نەبەکامی هەبوو، کە رێگرییان لێکرا و ئەوانیش پەلاماری کارمەندەکانیان داین و چەکیشیان پێ بوو".
 
بەگوتەی ئەو پەرستارەی نەخۆشخانەکە، لەو ئاڵۆزییانەدا "پەلاماری سێ کارمەندیان دراوە، کچێک و دوو کوڕ و هەرسێیان ئەشکەنجە دراون، بەڵام چەک بەکارنەهێندراوە".
 
جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قەزای خانەقین رەتیدەکاتەوە کارمەندەکان ئەشکەنجە درابن و ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەڵەتێگەیشتنێک روویدابوو، کوڕی حازم شەکرچی سەری شکێندراوە و ئەشکەنجەی کارمەندان نەدراوە".
 
لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئاڵۆزییەکەوە قایمقامی خانەقین گوتی: "بابەتەکە هێندە گەورە نییە، شەو لەیەکدی خۆشبوون و ئاشتەواییان راگەیاند".
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ کاژێر 10:00ـی بەیانی، کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین دژی رووداوەکانی شەوی رابردوو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەدەبن و داوای بەسزاگەیاندنی تۆمەتبارانی رووداوەکە دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان