رووداو دیجیتاڵ
دووەم رۆژی دابەشکردنی هاوکارییەکانە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و پرۆسەکە بەردەوامە.
وریا عەبدولخالق، گوتەبێژی بۆردی چاودێری و هاوکارییەکان دەڵێت: کەمترین بڕی پارەی هاوکاریمان بۆ 500 هەزار دینار بەرزکردووەتەوە.
زۆرترین بڕی هاوکاریش تاوەکو ملیۆنان دینار دەڕوات و بەپێی قەبارەی زیانەکە و خەمڵاندنی لیژنەکە دیاریکراوە.
دوێنێ دووشەممە، دابەشکردنی هاوکارییەکان دەستیپێکرد و پرۆسەی دابەشکردنی قەرەبوو بەسەر 639 ماڵی زیانلێکەوتووی سەنتەری قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، کە کۆی گشتیی پارەکە 861 ملیۆن و 345 هەزار دینار بوو و دواتر دەتوانن لە بانکی چەرموو لە چەمچەماڵ پارەکەی وەربگرن.
رووداو و رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو لایەنێکی سەرەکیی هاوکارییەکانن بە کۆکردنەوەی نزیکەی حەوت ملیار دینار.
شەوی رابردوو، حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی رووداودا رایگەیاند، "ئەو کەسانەی تانەیان لە بڕی پارەکە هەیە، لیژنەکان سەردانیان دەکەنەوە. بڕیاریش دراوە قۆناخی قەرەبووکردنەوەی دووکان و کۆگاکان دوابخرێت بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ