عێراق هاوردەکردنی مریشکی بەستوو قەدەخە دەکات و هەرێمی كوردستان بۆی دەنێرێت

23-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، قەدەخەکردنی هاوردەکردنی مریشکی بەستوو و پارچەکانی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەرپرسی سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەرێمی کوردستان ساڵانە دەتوانێت 150 هەزار تۆن مریشکی بەستوو بۆ عێراق بنێرێت".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، "لە 15-01-2026ـەوە قەدەخەکردنی هاوردەکردنی مریشکی بەستوو، پارچەکانی و هەموو بەرهەمە دروستکراوەکانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
 
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەرهەمی مریشکی بەستووی نێوخۆی هەرێمی کوردستان ئێستا هەناردەی نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت و رێگری لێ ناکرێت".
 
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گوتی: "دوای قەدەخەکردنەکەش، هەناردەی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق بەردەوام دەبێ و قەدەخە ناکرێ، بڕیارەکە خزمەت بە بازاڕکردنی بەرهەمی مریشک لە هەرێمی کوردستان دەکات و خواستی زیاتر لەسەر دروست دەبێت".
 
بە گوتەی فیراس سیدق، ئێستا ساڵانە هەرێمی کوردستان 115 ملیۆن مریشک بەرهەم دەهێنێت. گوتیشی: "هەرێمی کوردستان ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 200 هەزار تۆن مریشکی بەستوو و پارچەکانی هەیە و دەتوانێت 150 هەزار تۆنی هەناردەی نێوەڕاست و خوارووی عێراق بکات".
 
سەرەتای ئەیلوولی ئەم ساڵ، ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئابووری، هاوردەکردنی هەموو جۆرە مریشکێکی بەستوو و پارچەکانی قەدەخە کرد و رایگەیاند، لە داهاتوودا دەیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
لەبارەی هۆکاری قەدەخەکەوە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، "بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیی و بەرهەمهێنەرانی پەلەوەر" ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری لە عێراق دەنگی لەسەر قەدەخەکردنەکە داوە.
  
لە ساڵی 2019وە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە فەرمی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو و پارچەكانی قەدەخە كردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە