رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەندێکی بواری فیلم و کۆمیدی لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە،21ـی ئایاری 2025، بیهنام محەممەدی، هونەرمەندی خەڵکی سنە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەحمەد شاتبی لە تەمەنی 50 ساڵیدا بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد."
ئەحمەد شاتبی لە ساڵی 1974 لە شاری کامیارانی سەر بە پارێزگای سنە لەدایکبووە، لە فیلمی (رێگەی خۆشبەختی) و زنجیرەی (رۆژە خۆشەکانی ژیان) بەشداربوو.
ئەو هونەرمەندە لە ژمارەیەک شانۆیشدا بەشداری کرد، لەوانەش (پەلکەزێڕینە).
ئەحمەد شاتبی جگە لەوەی لە بواری سینەما و شانۆ کاری کردووە، کارمەندی زانکۆی کوردستانیش بوو لە سنە.
هونەرمەندەکە لە کارە کۆمیدییەکانیدا بە "کا تەیموور" ناسراو بوو.
سبەی پێنجشەممە، تەرمی شاتبی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی لە سنە بە خاک دەسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ