نوورەدین دەمیرتاش: دەرگایەکی نوێ بە رووماندا دەکرێتەوە

21-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

برای سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، کە بەرپرسێکی گەریلاکانی پەکەکە-یە لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری رایگەیاند، "سەردەمی نوێی پراکتیزەیی و دەرگایەکی نوێ بە رووماندا دەکرێتەوە". 
 
رۆژی چوارشەممە، 21ـی ئایاری 2025، نورەدین دەمیرتاش کە ناوی نهێنی لەناو پەکەکە "شیار ئامەد"ـە و براگەورەی سەلاحەدین دەمیرتاشە، لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری رایگەیاند، "هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی رێبەر، چارەنووسی خەباتی پەکەکەی گۆڕی. بەمەش ئەو خوێندنەوانەی رێبەر کردوونی و هەڵسەنگاندنەکانی دەبنە ئاسۆیەکی فراوان بۆ چوونە نێو سەردەمێکی نوێ." 
 
نورەدین دەمیرتاش راشیگەیاند، "ئێستا چووینەتە نێو دەروازەیەکی راستەقینە، هەر دەروازەیەک بە چەندین قۆناخدا تێدەپەڕێت. لەمەودوا بە قۆناخی نوێدا تێدەپەڕین". 
 
دەمیرتاش گوتی: "ئەو قۆناخەی ئێستا پەکەکە پێیدا تێدەپەڕێت هاوشێوەی پرۆسەی خۆنوێکردنەوەی هەڵۆ بەتەمەنەکانە. سەرەتا خۆیان دوورەپەرێز دەگرن لە هەموو شتێک، دواتر دەنووک و باڵەکانیان دەشکێنن. ئازارێکی زۆر دەچێژن، بەڵام دوای ماوەیەک باڵ و دەنووکی نوێیان لێ دەڕوێت. ئەمجارە بە شکۆمەندییەکی زۆر گەورەوە دەست بە فڕین دەکەن. ئێمەش لەم قۆناخەداین، کە سەرلەنەوێ لەدایک دەبینەوە و بە وزەیەکی زۆر بەهێزەوە دەگەڕێینەوە." 
 
ئەو بەرپرسەی پەکەکە راشیگەیاند، "هەموو هەڤاڵەکانمان هەمان هەستیان هەیە. جۆشوخرۆشی وابەستییمان بە رێبەر و متمانەمان بە دونیابینیی ئەو، هۆکارە بۆ ئەوەی ئاسۆیەکی روونتر و گەشاوەتر چاوەڕێمان دەکات. ئێستا دەچینە قۆناخێکەوە دەتوانین هەنگاوی گەورەتر و کاری مەزنتر بکەین."
 
لە یەکی تشرینی یەکەمی پار، هەنگاوێک بۆ پرۆسەی چارەسەری لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نرا. ئەم پرۆسەیە لەلایەن تورکیا بە "تورکیایەکی بێ تیرۆر" لەلایەن دەم پارتیشەوە بە "چارەسەرکردنی پرسی کورد" ناودەبرێت.
 
12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچووبوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.