رووداو دیجیتاڵ
شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیانە بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاژێر 10:30ی بەیانییەوە دەستیپێکردووە.
کۆبوونەوەکە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر دەکرێت و شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێبارییە و شاندەکەی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانییە.
لەنێو شاندی پارتیدا هەریەکە لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح هەن، لەنێو شاندەکەی یەکێتیشدا هەریەکە لە دەرباز کۆسرەت و نزار ئامێدی هەن.
دوایین کۆبوونەوەی شاندەکانی هەردوولا لەکۆتایی مانگی نیسان بوو، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیش پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی پارتی لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە کۆڕبەندی دێلفی لە سلێمانی رایگەیاند کە پارتی و یەکێتی لە پێکهێنانی حکومەت نزیکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ