دژە تیرۆری عێراق بۆ رووداو: بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی فەوجێک دروست دەکەین

21-06-2023
سۆران حوسێن
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە سلێمانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری سنوورەکە فەوجێک دروستدەکەن؛ گوتیشی، لە پڕۆژەیاندایە فەوجێکی دژە تیرۆر لە هەولێریش پێکبهێنن، دوای هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی چوارشەممە 21ـی حوزەیرانی 2023، عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا گوتی، "لە ئاستێکی باڵا هاوئاهەنگیمان لەگەڵ هەولێر و سلێمانی هەیە. لەسەر بنچینەی ئەو هاوئاهەنگییە لەگەڵ هەولێر لەم ماوەیەدا زیاتر 40 تیرۆریستمان وەرگرتووەتەوە کە خەڵکی ناوچە جیاوازەکان بوون." 
 
سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن و گوتیشی، "دوو رۆژ لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنێک [لە سنووری سلێمانی] ئەنجامدرا و سێ تیرۆریست دەستگیرکران." 
 
عەبدولوەهاب ساعدی بە رووداوی گوت، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە سلێمانی فەوجێکی هێزەکانی دژە تیرۆر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری سلێمانیدا دروست دەکەن؛ لەبارەی هەولێریشەوە گوتی، "پڕۆژیەکمان بۆ داهاتوو هەیە؛ پەنا بە خودا فەوجێکی دژە تیرۆر لە هەولێر دروست دەکەین، دوای هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە