بەشەخۆراکی مانگی حوزەیران دوای جەژن دابەشدەکرێت

21-06-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی بەرپرسانی لایەنی پەیوەندیدار، بەشەخۆراکی مانگی حوزەیران ئامادەیە و دوای جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. 
 
رۆژی چوارشەممە 21-06-2023، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەشەخۆراکی مانگی حوزەیران ئامادەیە و دەدرێتە بریکارەکان، تەنیا برنج و شەکر کەمە و ئەوانەش بۆمان دەنێرن و دوای جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی دەکەین."
 
ئەم هەفتەیە لە سلێمانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئایار تەواو دەبێت. شەوکەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە رووداوی گوت، بەشەخۆراکی مانگی حوزەیران ئامادەیە و سەرقاڵی دابەشکردنین بەسەر بریکارەکان، دوای جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر هاونیشتمانییاندا.              
 
بەگوتەی شەوکەت محەممەد، لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە شەش مادەی سەرەکی هەن کە ئەوانیش برنج، شەکر، رۆنی شل، دۆشاو، نیسک و لەتکەنۆک یان فاسولیان. 
 
رۆژی 18ی حوزەیرانی 2023، لیژنەی بینینی مانگی سعودیە مانگی زیلحیجەیان بینی و بەو پێیەش رۆژی 27ی حوزەیران کە سێشەممەی داهاتوو دەکات، دەبێتە رۆژی عەرەفە و رۆژی 28ی حوزەیران کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.