لە ورمێ کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

21-06-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کرێکارێک بەناوی ئەکبەر مەحموودی، تەمەن 30 ساڵ، پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2024 لەکاتی کارکردندا لە شەقامی مافیی شارەکە، لە باڵەخانەیەک کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
ئەکبەر مەحموودی، خەڵکی گوندی قونیێی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی شاری ورمێیە و باوکی دوو منداڵ بوو.
 
تەرمی ئەو هاونیشتیمانییە دوای ئەوەی لەلایەن دادپزیشکیی شارەکەوە رادەستی خێزانەکەی کرا، ئەمڕۆ لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.
 
ساڵی رابردوو، 53 کرێکار لە پارێزگای ورمێ لە شوێنی کار و لەکاتی کارکردنیان گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە