ئاکپارتی: تورکیایەک بنیاد دەنێین، کەس نەتوانێت هەڕەشە لە ئاسایشمان بکات

21-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دەڵێت، رێکاریان گرتووەتە بەر بۆ هەموو سیناریۆیەک، کە لە ئەنجامی جەنگی ئێران و ئیسرائیل مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی دروست بکات و دەڵێت: ''تورکیایەک بنیاد دەنێین، کەس نەتوانێت هەڕەشە لە ئاسایشمان بکات''.
 
حەسەن بەسڕی یاڵچن، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی شەوی هەینی، 21ی حوزەیرانی 2025 لە گوتارێکیدا لە ئامەدی باکووری کوردستان، سەرکۆنەی ''هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە و ئێران'' کرد و گوتی: ''وەک خۆتان دەبینن، ئێستا شەڕ و کۆمەڵکوژی هەیە، بینیوتانە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاست ئەمەدا دەنگ هەڵبڕن؟''.
 
یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی جاختی لەوە کردەوە، رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر و ئامادەن بۆ هەموو ئەگەرێک، کە لە ئەنجامی جەنگی ئێران و ئیسرائیلدا مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان دروست بکات.
 
یاڵچن هەروەها گوتیشی: ''هەوڵی بنیادنانی تورکیایەک دەدەین، کەس نەتوانێت هەڕەشە لە ئاسایشی بکات و دووژمنان بوێرییان نەبێت هێرشی بکەنەسەر. هاوکات هەوڵی بنیادنانی تورکیایەکی وەها بەهێز دەدەین، بتوانین یارمەتی دۆستانمان، هاوپەیمانمان و ستەمدیدەکانیش بدەین''.
 
وەک یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی دەڵێت، ئەرکی هەر دەوڵەتێکە کەشێکی سەقامگیر بۆ گەلەکەی دابین بکات، باسی لەوەش کرد: ''ئێمە وەک دەسەڵاتی ئاکپارتی، تەنیا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانمان نادەین، دەکرێ کەسانێک لە دەرەوە بیانەوێت کێشەمان بۆ دروست بکەن و دووچاری سیناریۆی خراپ ببینەوە، بۆیە یەکێک لە ئەرکەکانی ئێمە لە ماوەی داهاتوودا، رێگریکردنە لەمە''.
 
بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی 2025 ئیسرائیل لەڕێی ئۆپەراسیۆنی "شێری راپەڕیو" هێرشی کردە سەر ئێران. کەمتر لە 20 کاژێر، ئێرانیش لەڕێی ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی راست 3) هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردن، تاوەکو ئێستاش جەنگەکەیان بەردەوامە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.