شیروان عەبدوڵڵا ئازادکرا و گەڕایەوە سلێمانی

21-07-2020
هێمن کەریم
نیشانەکردن شیروان عەبدوڵڵا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پاش راگرتنی هونەرمەند شیروان عەبدوڵڵا لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە لەسەر داوای ئاسایشی سلێمانی، ئەمڕۆ ئازادکراو بە گوتەی خۆی بۆ شاری سلێمانی بەڕێکەوتووە.
 
شیروان عەبدوڵڵا، هونەرمەندی میلـلی بە رووداوی راگەیاند "ئێستا لە هەولێرەوە دەگەڕێمەوە شاری سلێمانی "، سەبارەت بە راگرتنیشی بۆ ماوەی نزیکەی 24 کاژێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوتی "لێکتێنەگەیشتنێک هەبووە و سوپاس بۆ خودا ئازادکراوم".
 
ئەو هونەرمەندە میلـلییە ئاماژەی بەوەش کرد کە کارێکی هونەریی تایبەت بە سلێمانیی هەیە، کە کلیپێکە و ئاواز و تێکستی گۆرانییەکە هی هەڤاڵ ئیبراهیمە.
 
شیروان عەبدوڵڵا ماوەی چوار ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە، رۆژی دووشەممە 20ی تەممووزی 2020 لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان. 
 
سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی هونەری میلـلیی کوردستان پێشتر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شیروان عەبدوڵڵا، هونەرمەندی میلـلی لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەستگیرکراوە. بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێریش رایگەیاند، لەسەر داوای ئاسایشی سلێمانی "راگیراوە".
 
د. تارق نووری، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هونەرمەندە لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەوە "راگیراوە" لەسەر بنچینەی نووسراوێکی ئاسایشی سلێمانی کە پێشتر بۆ تەواوی فڕۆکەخانە و دەروازە سنووورییەکانیان ناردبوو.
 
بە گوتەی جەزای ساز، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی هونەری میلـلیی کوردستان، شیروان عەبدوڵڵا بە تۆمەتی ئەوە دەستگیرکراوە کە "پێش گەشتکردنی بۆ ئەوروپا کارمەندی ئاسایشی سلێمانی بووە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."