کوردستان
کەسێک لەنێو ئاوەوە دەستی هێناوەتە دەرەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆئەوەی خەریکە دەخنکێت. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە و دروستکراوە
رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی 14 ساڵ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان گەرمیان لەکاتی مەلەکردندا خنکا.
عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "گەنجەکە لەدایکبووی 2011یە و دانیشتووی گوندی گلەیی سەر بە قەزای خانەقینە".
ئەو گەنجە لە چەمی گوندی دەکە لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە و دواتر تەرمەکەی براوەتە دادپزیشکی کەلار.
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا رووداوەکانی خنکان لە ئاودا زیاد دەبن. شەممە و یەکشەممە لە دوو رووداوی جیادا دوو کەس لە سنووری ئیدارەی سۆران لە ئاودا خنکان.
ئەم ساڵ تاوەکو 10ـی ئەم مانگە، 24 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ