نرخی عومرە لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە دادەبەزێت

21-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو زیاتر لە 50 هەزار هاونیشتمانی عومرەیان کردووە. بەرپرسێکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەڵێ، کەمترین تێچووی عومرە نزیکەی 500 دۆلارە.
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ساڵی رابردوو زیاتر لە 50 هەزار هاونیشتمانی بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە چوونە سعودیە."
 
کاروان ستوونی گوتی، لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە گەشتەکانی عومرە دەستیان پێکردووەتەوە.
 
هەر ئەمڕۆ، رێبوار ئازاد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەگەڵ کردنەوەی گەشتەکانی عومرەدا نرخ دابەزی. پێش رێوڕەسمەکانی حەج، گەشتی عومرە لە رێگەی ئاسمانی 950 دۆلار بوو، ئێستا 800 دۆلارە."
 
بە گوتەی رێبوار ئازاد، رێگەی وشكانی پێش رێوڕەسمەکانی حەج 500 دۆلار بوو و ئێستا لەنێوان 450 بۆ 475 دۆلارە بە هەموو خزمەتگوزارییەکەوە.
 
رێبوار ئازاد گوتی، "ساڵانە ئەوانەی دەچنە عومرە بەهۆی کەمیی نرخەوە زیاتر بە رێگەی وشکانیدا دەچن، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری خەڵکیش رێگەی ئاسمانییان دەوێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.