رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی پۆلیسی شاری پولدوختەر لە پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی دایکی دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، شاپوور گراوند، فەرماندەی پۆلیسی شاری پولدوختەر لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە، دەستبەجێ دەستیان بە دواداچوون کردووە و دەرکەوتووە، ئافرەتەکە لەلایەن کوڕە گەورەکەی خنکێندراوە.
شاپوور گراوند گوتی: "دوای 24 کاژێر لە تاوانەکە توانرا تاوانبار دەستگیربکرێت."
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، فەرماندەی پۆلیسی شاری پولدوختەر لە کاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار باسی لەوە کردووە کە بەهۆی کێشەی دارایی و خێزانی، ئەو تاوانەی کردووە.
بە گوتەی فەرماندەی پۆلیسی شاری پولدوختەر پاش لێکۆڵینەوە لە تاوانبارەکە، دۆسیەکەی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ