رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە کاتی کارکردنی شۆفڵ بۆ تەختکردنی زەوییەک منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەناوی قارەمان ئینزار کەوتە بەر زنجیری شۆفڵ و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. دوانیوەڕۆش منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لە رووباری بلێ خنکا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئابی 2025، رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، دوای 8:00 کاژێر لە گیانلەدەستدانی ئەو منداڵەی کەوتە بەر زنجیری شۆفل، لە رووداوێکی دیکەدا منداڵێکی تەمەن 9 ساڵان بە ناوی دەرفەت رێبوار سەعید لە رووباری بلێ لە دەڤەری بارزان خنکا.
گوتیشی دوای کاژێرێک لە خنکانی منداڵەکە، تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانیانەوە دۆزراوەتەوە و رەوانەی دادپزیشکیی سۆران کراوە.
ئەمە نۆیەمین کەسە لەم ساڵدا لە رووبارەکانی سنوورەکە بخنکێت و جگە لە تەرمی ئاڤێستا یوسف کە تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە، هەموو ئەوانەی دیکە دوای خنکانیان بە ماوەیەکی کەم تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ