رووداو دیجیتاڵ
برایەکی لاهوور شێج جەنگی قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و لەبارەی هەوڵی دەستگیرکردنیەوە گوتی: " لاهوور دەستگیر بکرێت سلێمانی وێران دەبێت."
ئاراس شێخ جەنگی بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور دەرنەچووە، ئێستا کاک لاهوور لە هۆتێل لالەزارە لە سلێمانی.
لەبارەی دۆخی سلێمانییەوە ئاراس جەنگی گوتی: "سلێمانی ئێستا پێویستی بە مووچە و خزمەتگوزارییە نەک جووڵاندنی هێز، بۆیە پێویست ناکات کاک بافڵ و کاک قوباد هێز بجووڵێنن."
پێشتر، سەرچاوەیەک لە نووسینەگەی لاهور شێخ جەنگییەوە رایگەیاند: "سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی سیناریۆییەک دروست بکات هاوشێوەی سیناریۆکانی پێشوویی تا لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بکات."
هاوکات، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت: ئاگاداری فەرمانی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی نیم.
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی حیزبی بەرەی گەلە. پێشتر هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
بەرەی گەل پار بۆ یەکەم لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداری کرد، کە لە 20-10-2024 بەڕێوەچوو و دوو کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ