لە کەرکووک تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی هەڵوەشێندرایەوە و 18 کەس دەستگیرکران

21-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە پارێزگای کەرکووک، تۆڕێکی رێکخراوی گەندەڵییان هەڵوەشاندووەتەوە و 18 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە. لەنێویاندا فەرمانبەری حکومی، کارمەندی بانک و وەبەرهێنەر هەن. تۆڕەکە نزیکەی 8 ملیار دینار سامانی گشتییان بەهەدەر داوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرمیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21-08-2025، بڵاویکردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر کراوە و ئامانجی لێدان بووە لەو تۆڕەی "بە شێوەیەکی رێکخراو ساختەکارییان لە کەرتی خانووبەرەدا کردووە."
 
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە تۆڕەکە دوو شێوازی بۆ گەندەڵییەکانی بەکارهێناوە، یەکەم: وەرگرتنی قەرزی وەهمی لە رێگەی پێشکێشکردنی بەڵگەنامەی ساختەوە. مامەڵەیان بە ناوی هاووڵاتییانی بێئاگا کردووە و بەڵێنیان پێداون یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بکەن. لەم چوارچێوەیەدا، دەست بەسەر 30 مامەڵەی دیکەدا گیراوە کە ئامادەبوون بۆ خەرجکردن.
 
دووەم: هەوڵدان بۆ دەستگرتن بەسەر پارچە زەوییەکی حکومیدا بە رووبەری 57 هەزار و 500 مەتر دووجا، ئەمەش لە رێگەی بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ناڕاست و ساختەوە بووە بۆ داگیرکردنی موڵکی دەوڵەت.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی "ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی رێگری لە بەهەدەردانی نزیکەی 8 ملیار دیناری عێراقی" و سەرجەم تۆمەتبارەکانیش رەوانەی لایەنی دادوەریی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست لە دژیان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای گۆڕان، کوردستان و عێراق لە گردی زەرگەتەی سلێمانی. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

گۆڕان کۆنفرانس دەبەستێت؛ هەردوو ئاراستەکە بانگهێشت کراون

بڕیارە لە نێوەڕاستی ئەم مانگەدا بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کۆنفرانسی نیشتمانیی خۆی لە شاری کەرکووک ببەستێت. رێپێدراوی بزووتنەوەکە لە کۆمیسیۆن دەڵێت، هەردوو ئاراستەکە ئاگادارکراونەتەوە