رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵ و پێگەی زانایان و مامۆستایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان لە "پێکەوەژیان و رووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی" بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت، "هەموو پشتگیرییەک بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی ئایینی دووپاتدەکەینەوە."
ئەمڕۆ چوارشەممە 21-09-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 52 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک، مەکتەبی تەنفیزیزیی یەکێتیی زانایان، مامۆستایان و زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رۆڵی یەکێتیی زانایان و مامۆستایانی ئایینی "لە قۆناخه‌كانى شۆڕش و ئازاديدا" بەرز نرخاند و رایگەیاند، رۆڵیان بە تایبەت بۆ بره‌ودان به "پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى، به‌رز ده‌نرخێنين."
نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی زانایان و مامۆستایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکردەوە و راشیگەیاند، "ده‌ستخۆشى له يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كه‌ين له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شايسته‌كانى مامۆستايانى ئايينى."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ زانایان و مامۆستایانی ئایینی:
يادى په‌نجا و دوو ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، به گه‌رمى له به‌ڕێزان سه‌رۆک و مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى پيرۆز ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به رێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتيى زانايان له قۆناخه‌كانى شۆڕش و ئازاديدا ده‌ڕوانين و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى يه‌كێتيى زانايان ده‌نێرين. رۆڵ و پێگه و كاريگه‌ريى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا، به‌تايبه‌تيش بۆ بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى، به‌رز ده‌نرخێنين.
ده‌ستخۆشى له يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كه‌ين له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شايسته‌كانى مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ خزمه‌ت و باشتركردنى ژيان و گوزه‌رانى زانايان و مامۆستايانى ئايينى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
په‌روه‌ردگارى مه‌زن پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ