رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق و سووریا تاوتوێی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەن و جەخت لە "چارەسەرکردنی کێشە جدییەکانی بەردەم پرۆسەکە" دەکەن.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2023/9/21 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ژه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران.
لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه "هه‌م له عێراق و هه‌م له سوورياش، ده‌بێ هه‌موو لايه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌قينه‌يه بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئه‌وانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگار ده‌كرێن، يان كه‌مپه‌كان جێده‌هێڵن، شياندنيان بۆ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سەر چۆنيه‌تيى رێگريكردن له توندڕه‌وى."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌وه كرد كه له پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا "وێڕاى هه‌ندێ پێشكه‌وتن، به‌ڵام كێشه‌ى جدى له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا هه‌ن و پێويسته چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌واميى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دووپات كرده‌وه."
لە هەرێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەن هێزی خۆیانن کە ئەوانیش یەکەکانی 70 و 80ن. وەزارەتی پێشمەرگەش خاوەنی 22 لیوایە کە ژمارەیان بە فەرمی 44 هەزار پێشمەرگە دەبێت. دوو لەو لیوایانە لە چوارچێوەی دوو لیوای هاوبەش بۆ پاراستنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەچنە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق.
لە ساڵی 2010 تاوەکو ساڵی 2013 نزیکەی 42 هەزار پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 یەکخران و 14 لیوای هاوبەش دروستکراون، بەڵام دواتر شەڕی داعش، رووداوەکانی ئۆکتۆبەری 2017 پرۆسەکەیان پەکخست.
لە ساڵی 2018 جارێکی دیکە بە هاوئاهەنگیی هاوپەیمانان، پرۆژەیەکی 35 خاڵی بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە راگەیێندرا.
دۆخى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
دۆخى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بوون كه كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ