سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی 53 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایان دەکات

21-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی 53 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات و دەڵێت، "بە درێژایی مێژووی گەلەكەمان مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام رۆڵی یەكلاییكەرەوەیان لە بەهێزكردنی نیشتیمانپەروەری و قبووڵنەكردنی ستەمكاری و رێگەگرتن لە بیری توندڕۆیی و تاییفەگەریدا هەبووە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21-09-2023، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان کرد و رایگەیاند، "ئامانجی سەرەكیی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لە لایەن بارزانیی نەمر لە 21ـی ئەیلوولی 1970 دووپاتكردنەوەی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان و قووڵكردنەوەی بنەماكانی دینداری و خواناسی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان بوو."
 
سەرۆک بارزانی دەڵێت، "ئەو چاوەڕوانییە لە زانایان و مامۆستایانی ئایینی هەیە كە وەك هەمیشە لەو رۆڵە پیرۆزەیاندا بەردەوام بن و، رێنیشاندەری هەموو لایەكمان بن."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دا هاتووە، "لە ساڵیادی ئەو بۆنە مێژووییەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم. خودای گەورە پشت و پەنای هەموولایەكمان بێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.