نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەکات

21-09-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنیەوە، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايانى ئايينیى ئيسلامیى كوردستان ده‌كات و دەڵێت، ئاماده‌يى و خه‌بات و تێكۆشانیان له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌مى شۆڕش و ئازاديدا، به‌ پێزانينێكى زۆره‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
 
له‌ (54) ساڵه‌ى يادى دامه‌زراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کردن و دەڵێت، "به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ مامۆستايانى به‌ڕێز سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئاماده‌يى و خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌مى شۆڕش و ئازاديدا، به‌ پێزانينێكى زۆره‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنين. له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ ته‌واوى شه‌هيدانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين."
 
لە کۆتایی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، "جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى ڕۆڵ و كاريگه‌ريى مامۆستايانى به‌ڕێزى ئايينى و يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان له ‌بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و خۆشه‌ويستيى نيشتمان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌كه‌ينه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌ك له‌ هه‌وڵ و كۆششى يه‌كێتيى زانايان بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانى مامۆستايانى ئايينى ده‌كه‌ين."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.