سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشی دووەمی کۆرنیشی زاخۆ دەکاتەوە

21-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ دەڵێت، بڕیارە رۆژی یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشی دووەمی کۆرنیشی زاخۆ و هۆڵێکی پێشانگەکان لە زاخۆ بکاتەوە.
 
بێوار سندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشی دووەمی کۆرنیشی زاخۆ و هۆڵێکی پێشانگەکان لە ئیدارەکە دەکاتەوە".
 
دوو ساڵ پێش ئێستا بەشی یەکەمی کۆرنیشی زاخۆ لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرایەوە. بێوار سندی دەڵێت: "هەر ئەوکات بڕیاردرا کە بەشی دووەمیشی تەواو بکرێت و سبەی بەشی دووەم دەکاتەوە کە زیاتر لە 95٪ـی کارەکانی تەواو بووە و تەنیا هەندێک کاری ماون کە پەیوەندییان بە چاندنەوە هەیە".
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاریی زاخۆ، بڕیارە هەر سبەی هۆڵێکی گەورەی تایبەت بە پێشانگەکانیش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بکرێتەوە، کە دەبێتە یەکەم هۆڵی پێشانگەکان.
 
رۆژی شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا دووسایدی شێخان - لالش و پارکی سەرهەڵدانی لە دهۆک کردەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانەری خولەکە

گەورەشارەوانیی ئامەد خولی فێربوونی زمانی کوردی دەکاتەوە

گەورەشارەوانیی ئامەد، خولەکانی فێربوونی زمانی کوردی بە شێوەزارەکانی کورمانجی، سۆرانی و زازاکی و زمانەکانی دیکەشی راگەیاند. رۆژی 16ـی شوبات دوایین وادەی ناونووسینە.