رێکخراوێکی کۆچبەران: ئەم ساڵ نزیکەی 6 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە

21-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان، 8 مانگی ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە نزیکەی 6 هەزار هاونیشتمانی بەرەو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کۆچیان کردووە.

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەوانەی کۆچیان کردووە زۆرینەیان خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، پاشان ئیدارەی گەرمیان، ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران".
 
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان گوتی: "خەڵکی سەنتەری پارێزگاکان کەمتر کۆچ دەکەن، ئەوەش بەو هۆکارەی هەلی کار زیاترە لەوێ، چونکە ئەوانەی کۆچ دەکەن لە قەزا و ناحیەکانەوە 80%یان بەهۆی نەبوونی کارەوەیە".
 
لەبارەی سەرچاوەی ئامارەکانیانەوە، بەکر عەلی گوتی: "نوێنەرانمان لە یۆنان، ئیتاڵیا و فەرەنسا هەن، هەروەها داتا لە دەڵاڵ و قاچاخچییەکانی تونس، لیبیا و تورکیا وەردەگرین کە رۆژانە چەند بەلەم دەردەچن و چەندیان کوردن".
 
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان ئاماژەی بەوەشکرد، لە 8 مانگی ئەمساڵدا سێ بۆ چوار هاونیشتمانی لەڕێگەی کۆچدا گیانیان لەدەستداوە.
 
بەشێکی ئەو کۆچبەرانەی لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن، بەهۆی دەستگیرکردنیان لە وڵاتانی وەکو لیبیا، تونس، تورکیا و یۆنانەوە ناچار دەکرێن بگەڕێنەوە، بەڵام سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان ئاماژە بەوە دەکات: "زۆرینەی گەڕاوەکان دیسان کۆچ دەکەنەوە، چونکە پارەیان بۆ قاچاخچی خەواندووە و پارەکەیان پێ نادەنەوە و دەڵێن دووبارە دەتانگەیێنین".
 
زۆرینەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن گەنجانن، ئەم ساڵ زۆرترین کۆچبەریش لە وڵاتانی لیبیا و تونسەوە کۆچیان کردووە و بەشێکیشیان وەکو رابردوو رێگەی تورکیایان بەرەو یۆنان و وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا گرتووەتەبەر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە