زانکۆی سەلاحەدین: کۆلێژی کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیکس کرایەوە

21-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، کۆلێژێکی نوێی بەناوی "کۆلێژی کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیکس" کردووەتەوە. گوتەبێژی زانکۆکە دەڵێت: "کۆلێژەکە لەڕێگەی سیستمەکانی زانکۆلاین و پارالێلەوە توانای وەرگرتنی 170 قوتابی هەیە".
 
رۆژی یەکشەممە، 21-09-2025، زانکۆی سەلاحەدین لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بە فەرمانی وەزاریی ژمارە 16971 لە 14-09-2025 و فەرمانی زانکۆیی ژمارە 14377 لە 21-09-2025، کۆلێژی کۆمپیوتەر و ئینفۆرماتیکس لە زانکۆی سەلاحەدین کرایەوە".
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئەم کۆلێژە لە سێ بەش پێکدێت؛ بۆ ئەم ساڵ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە رێگەی زانکۆلاینەوە داواکاری بۆ وەرگیران لەم کۆلێژە پێشکێش بکەن".
 
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ماوەیەکە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکرا و بۆ ئەمساڵ تەواو بوو، قوتابییان دەتوانن داواکاری پێشکێش بکەن".
 
زانکۆی سەلاحەدین، جگە لە قۆناخی یەکەم، نزیکەی 25 هەزار خوێندکاری هەیە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکە دەڵێت: "بۆ ئەم ساڵی خوێندن پلان هەیە 170 قوتابی لە رێگەی زانکۆلاین و سیستمی پارالێلەوە وەربگیرێن".
 
ئەو بەشە نوێیانەی ئەم ساڵ کراونەتەوە پێکدێن لە: تەکنەلۆجیای زانیاری، زانستی کۆمپیوتەر و ژیریی دەستکرد.
 
بە کردنەوەی ئەم کۆلێژە نوێیە، زانکۆی سەلاحەدین دەبێتە خاوەنی 17 کۆلێژ و 86 بەشی ئەکادیمی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.