لە ئیلام 19 قوتابخانە تەنیا یەک قوتابییان هەیە

21-09-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە پارێزگاکە 19 قوتابخانە هەن کە تەنیا یەک قوتابی تێیدا دەخوێنێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی ئەیلوولی 2025، ئیرەج زەینی وەند، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ئیلام لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دامودەزگاکانی پارێزگاکە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رایگەیاند، "لە سەر ئاستی پارێزگای ئیلام 19 قوتابخانە هەن کە تەنیا یەک قوتابییان هەیە."
 
ئیرەج زەینی وەند گوتی، "لە پارێزگای ئیلام هەروەها 44 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا دوو قوتابی تێیدا دەخوێنن."
 
بە گوتەی زەینی وەند، بوونی قوتابخانە بە یەک مامۆستا و یەک یان دوو قوتابی، نیشانەی ئەو راستییەیە کە لەسەر ئاستی پارێزگای ئیلام بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی پەروەردەیی و بەڕەنگاربوونەوەی نەخوێندەواری لە ناوچە پەراوێز و بێبەشەکانی پارێزگاکە هەوڵێکی زۆر دەدرێت.
 
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ئیلام هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەکاریی پێویست کراوە و ئەم ساڵ 114 هەزار قوتابی لە هەزار و 400 قوتابخانە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەن و 11 هەزار مامۆستاش وانە دەڵێنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.