رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دادگەی تێهەڵچوونەوە سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی وەک خۆی پەسند کرد.
بەرپرسێکی باڵا لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دادگەی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی شاسوار عەبدولواحیدی وەک خۆی پەسند کرد؛ ئامادە نەبووە هەڵیوەشێنێتەوە یان کەمی بکاتەوە."
سزادانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە 5 مانگ زیندانی لە 2ی ئەیلوولی 2025 دوای ئەوە هات، پێشتر بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە 6 مانگ بەندکردن حوکم درابوو، بەڵام لە دوایین دانیشتنی دادگە حوکمەکەی بۆ 5 مانگ کەمکرایەوە.
سزاکە لەسەر سکاڵای شادی نەوزادە، کە پێشتر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو و دواتر وازی لەو جووڵانەوەیە هێنا.
شاسوار عەبدولواحید، رۆژی 12ی ئابی 2025 کاژێر 10ی شەو بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا، بۆ یەکەم جار 21ی ئاب برایە بەردەم دادوەر.
بەگوێرەی دادگەی سلێمانی بۆ رووداو، جگە لەو سکاڵایەی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی پێ سزادراوە، چەند سکاڵایەکی دیکە دژی تۆمارکراون، بەڵام ئێستا لە دادگە نەجووڵێندراون.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کاتی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، بڕیارەکە "سیاسییە" و پەیوەندی بە بانگەوازی شاسوار عەبدولواحید هەبووە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.
د. مونا یاقوو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ رۆژێک دوای دەستگیرکردنی لە زیندان سەردانی سەرۆکی جووڵانەوەی نوێی کرد و بە رووداوی گوت، شاسوار عەبدولواحید دووپاتیکردووەتەوە کە لەسەر "داوایەکی یاسایی" دەستگیرکراوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ