محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ـی هەرێمی کوردستانی دا

21-10-2025
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی راسپارد مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
 
سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەی حکومەتی عێراقەوە ئەو زانیارییەی بە هەڵکەوت عەزیز دا و رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە سبەینێوە دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بکرێت و ئەگەر کێشەی سویلە نەیەتە پێشەوە، ئەم هەفتەیە مووچە دەگات.
 
سەرچاوەکەی رووداو باسی لەوەش کرد، خەرجکردنی مووچە بە کۆی دەنگ بڕیاری لەسەر دراوە و ئەم بڕیارە بە واتای ئەوەیە کێشە لەبەردەم مووچەی مانگی 8 نەماوە و تەنیا رێکارە ئیدارییەکان ماون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
 
هەڵکەوت عەزیز گوتی، ئەگەر سبەی یان دووسبەی مووچە خەرج نەکرا، بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو مووچە دەچێتە گیرفانی مووچەخۆران.
 
رۆژی 7-10- 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 نیشاندا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.