لە لوڕستان سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

21-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی ئەشتەر – خوڕەمئاوا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان 3 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 یەدوڵڵا نادری، فەرماندی پۆلیسی رێگەوبانی لوڕستان رایگەیاند، "بەهۆی پێکدادانەی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری ساینا و پێژو لە سەر رێگەی ئەشتەر – خوڕەمئاوا سێ کەس گیانیان لە دەستدا."
 
نادری گوتیشی، "لە رووداوەکە شوفیری تەکسی پیژو و دوو سەرنیشینی دیکەی کە دایکێک و منداڵەکەی بوون گیانیان لە دەستداوە."
 
فەرماندی پۆلیسی رێگەوبانی لوڕستان ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری رووداوەکە تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلی جۆری ساینا بووە.
 
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە