لە بەرزنجە، سەرسنگ، سیروان و مێرگەسۆر زۆرترین باران باریوە

21-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوو، واتە کاژێر 9ـی بەیانی دوێنێ دووشەممە تاوەکو 9ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، زۆرترین باران لە پارێزگای هەولێر لە قەزای مێرگەسۆر و لە سلێمانیش لە ناحیەی بەرزنجە بووە.
 
هەروەها لە پارێزگای دهۆک، سەرسنگ زۆرترین بارانی تێدا باریوە، لە پارێزگای کەرکووکیش ناحیەی شوان زۆرترین بارانی تێدا باریوە.
 
گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، "لە شەپۆلی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو زۆرترین باران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون".
 
رۆژی سێشەممە، 21-11-2023، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی لە ماوەی 24 کاژێری رابردووی لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە کە ناحیەی بەرزنجە لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بارانی تێدا باریوە کە 89.2 ملیمەتر  بووە، هەروەها قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر زۆرترین بارانی لەسەر ئاستی پارێزگاکە تێدا باریوە کە 85.6 ملیمەتر بووە، هەروەها ناحیەی سەرسنگ لە پارێزگای دهۆک بە 50 ملیمەترەوە لەسەر ئاستی پارێزگاکە زۆرترین بارانی تێدا باریوە، ناحیەی سیروانیش لە پارێزگای هەڵەبجە بە 59.7 ملیمەترەوە یەکەمی ئاستی پارێزگاکە بووە.
 
رۆژی سێشەممە، 21-11-2023، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" شەپۆلی بارانبارینی ئەمجارەی عێراق و لەنێویشیاندا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانیدایە و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئیدی بارانبارین نامێنێت، تەنیا لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت، ئیدی لە سبەینێوە تاوەکو کۆتایی هەفتە ئاسمان لە بەشی زۆری ناوچەکانی عێراق هەور دەبێت، لە شەپۆلی ئەمجارە زۆرترین بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باریوە".
 
رێژەی بارانبارین لەماوەی 24 کاژێری رابردوو، واتە کاژێر 9ـی بەیانی دوێنێ دووشەممە تاوەکو 9ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە: 
   
 
- پارێزگای هەولێر: 
 
هەولێر: 15 ملیمەتر 
پیرمام: 19 ملیمەتر 
شەمامک: 15.6 ملیمەتر
سۆران: 22 ملیمەتر
هیران: 38 ملیمەتر
خەبات: 5.8 ملیمەتر 
شەقڵاوە: 22 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران: 13.4 ملیمەتر
بارزان: 29 ملیمەتر 
رواندز: 35.3 ملیمەتر
مێرگەسۆر: 85.6 ملیمەتر
کۆیە: 0 ملیمەتر
دارەشەکران: 32 ملیمەتر
سیدەکان: 32.5 ملـلیمەتر 
 دیبەگە: 10 ملیمەتر
چۆمان: 34.4 ملیمەتر  
 
- پارێزگای سلێمانی:

 

سلێمانی: 22.8 ملیمەتر
چەمچەماڵ: 6.1 ملیمەتر 
دووکان: 12.4 ملیمەتر 
بازیان:  10.6 ملیمەتر
رانیە: 47 ملیمەتر 
قەڵادزێ: 43.5 ملیمەتر
ماوەت: 30 ملیمەتر 
چوارقوڕنە:  50.5 ملیمەتر  
سەرکەپکان: 43 ملیمەتر 
دەربەندیخان: 50.4 ملیمەتر 
هەڵشۆ: 33 ملیمەتر  
پێنجوێن: 55.2 ملیمەتر 
سەنگاو: 11 ملیمەتر
چوارتا: 56 ملیمەتر
یاخسەمەر: 30.4 ملیمەتر 
سەیدسادق: 35.5 ملیمەتر 
بەرزنجە: 89.2 ملیمەتر 
قەرەداخ: 50 ملیمەتر 
قڕگە: 27.6 ملیمەتر 
تەکیە: 11.4 ملیمەتر  
 
- پارێزگای دهۆک: 
 
دهۆک: 26.7 ملیمەتر
زاخۆ: 12.7 ملـیمەتر
ئاکرێ: 42 ملیمەتر
بامەڕنی: 45 ملیمەتر 
مانگیش: 37 ملیمەتر 
کانی ماسێ: 45.5 ملـیمەتر
ئامێدی: 41 ملـیمەتر
بجیل: 60 ملـیمەتر
گردەسین: 24.3 ملیمەتر 
دینارتە:  41 ملـیمەتر
باتوفە: 25 ملیمەتر 
سەرسەنگ: 50 ملیمەتر 
شێخان: 10 ملیمەتر
بەردەڕەش: 12.5 مـلیمەتر
دێرەلووک: 40 ملیمەتر
باعەدری: 19 ملـیمەتر
قەسرۆک: 16.7 ملیمەتر 
چەمانکێ: 41 ملیمەتر 
زاویتە: 32.5 ملیمەتر
 
- پارێزگای هەڵەبجە:
 
هەڵەبجە: 57.3 ملیمەتر
تەوێڵە: 38.5 مـلیمەتر
خوورماڵ: 57 ملیمەتر
بیارە: 47.5 ملیمەتر
سیروان: 59.7 ملیمەتر
 
پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان: 
 
کەرکووک: 0.8 ملیمەتر  
کەلار: 6.6 ملیمەتر
مەیدان: ئەمساڵ 23.6 ملیمەتر 
خانەقین: 9.9 ملیمەتر 
خوورماتوو:  0.8 ملیمەتر 
کفری: 13 ملیمەتر
شوان: 34.5 ملیمەتر
تەکیەی جەباری: 4 ملیمەتر

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.