رووداوێکی هاتووچۆ لە ورمێ گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 20ـی دیکەی لێکەوتەوە

21-12-2023
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 20ی دیکەش بریندار بوون. 
 
لەسەر رێگەی سێرۆ لە ورمێ، بارهەڵگرێک خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستداوە و 20ی دیکەش بریندار بوون، هەروەها چەند سەرنشینێک تاوەکو ئێستا لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا ماون و دەرنەهێنراون. 
 
رووداوەکە دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و دروستبوونی قەرەباڵخی روویداوە، کاتێک ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی دیکە بۆ هاناوەچوونی رادەوەستن و قەرەباڵخی دروست دەبێت، بارهەڵگرێک سیستمی ستۆپی لەکاردەکەوێت و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکاندا.
 
رەزا پەناهی موقەدەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگەی ورمێ دەڵێت، "12 ئۆتۆمبێل لەو رووداوەدا زیانیان بەرکەوتووە. تاوەکو ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 20 کەسی دیکەش بریندارن، بەڵام ئەگەری بەزربوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان هەیە."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەرکەوتووانی رووداوەکە خەڵکی گوندەکانی گەنگەچین، سنجی و بالۆی ورمێن.
 
مانگی سووری پارێزگەی ورمێ رایگەیاند، بارهەڵگرێک ستۆپی نەماوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا و دواتر لە شوێنی رووداوەکە 12 ئۆتۆمبێل بەیەکیانداکێشاوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاوارەبوونی خەڵک لە عەفرین لە 15ی ئاداری 2018. وێنە: REUTERS/Khalil Ashawi

پارێزگاری حەسەکە بۆ رووداو: سبەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین دەستپێدەکات

پارێزگاری حەسەکە دەڵێ، ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارەی عەفرینی بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان تەواو بووە و بڕیارە سبەی شەممە ئەو پڕۆسەیە دەستپێبکات؛ دەشڵێت: "ئامانجمان ئەوەیە هیچ ئاوارەیەک و هیچ زیندانییەکی سیاسی نەمێنێت."