وەزارەتی پەروەردە: گۆڕانکاری لە تاقیکردنەوەی دەرەکیدا کراوە لە هەردوو وەرزەکەدا جێبەجێ دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک لە قوتابییانی تاقیکردنەوەی دەرەکی دەڵێن، ئەو گۆڕانکارییانەی لە سیستمی تاقیکردنەوەی دەرەکیدا کراون، دەبنە بەربەست لەبەردەم داخڵبوونیان بۆ تاقیکردنەوەی وزاری، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، گۆڕانکارییەکان لە بەرژەوەیی قوتابیانە و هاوشێوەی رابردوو، ئێستاش قوتابیانی دەرەکی سێ وانەش دەرنەچن داخڵی وەزاری دەکرێن.
 
چەند قوتابییەکی تاقیکردنەوەی دەرەکی بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت: "سیستمی تاقیکردنەوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و بووەتە 50% نووسین و 50% هەڵبژاردن، ئەمەش بووەتە بەربەست بۆ داخڵبوونمان لە وەزاری".
 
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ خوێندنی ئەم ساڵ گۆڕانکاری کراوە؛ پار هەموو تاقیکردنەوەکان هەڵبژاردن بوو، بەڵام ئەم ساڵ نیوە بە نووسینە و نیوەش هەڵبژاردنە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: "ئێستا قوتابیانی تاقیکردنەوەی دەرەکی لەگەڵ قوتابیانی قوتابخانەکان پێکەوە تاقیکردنەوە دەکەن و پرسیارەکانیشیان هەمان پرسیارە، هەرچی کراوە بۆ بەرژەوەندیی قوتابیانە".
 
سامان سیوەیلی رەتیکردەوە گۆڕانکارییەکان بەربەستیان بۆ قوتابیان دروست کردبێت و گوتی: "پێشتر بۆ دەرەکییەکان سێ وانەش بکەوتان هەر داخڵ دەکران، ئێستاش هەروایە".
 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم کە ئێستا دەستیپێکردووە و وەرزی دووەم کە کۆتایی دەبێ هاوشێوەی یەک دەبن پرسیارەکان و گۆڕانیان بەسەردا نایەت.
 
تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 لە 15-12-2025 بە بەشداری ملیۆنێک و 248 هەزار و 216 قوتابی لە پۆلی 4ـی بنەڕەتییەوە تاوەکو 12ـی ئامادەیی  دەستیانپێکرد و بەردەوامن.
 
لە هەرێمی کوردستان پۆلەکانی 1، 2 و 3ـی بنەڕەتی (سەرەتایی) تاقیکردنەوە ناکەن و لە 21 تاوەکو 23ـی مانگی 12 هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، کە ژمارەیان 426 هەزار و 687 قوتابییە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و دیمەنێکی لافاوەکەی چەمچەماڵ

لە هەڵەبجە و سلێمانی بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە ئاهەنگی سەری ساڵ ناکرێت

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ، لە هەولێر و زاخۆ ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و سەردانیکاران کراوە، بەڵام بەرپرسانی سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێن، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە هیچ ئاهەنگێک ناکرێت.