فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ: خشتەی دابەشکردنی ئاو بووەتە 9 رۆژ جارێک

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لافاو و نیشتنی قوڕ و لیتە لەنێو پەمپەکانی ئاو کاریگەری لەسەر ئاوی چەمچەماڵ هەبووە. بەرپرسی راگەیاندنی ئاوی قەزاکە دەڵێ، خشتەی دابەشکردنی ئاو بووەتە 9 رۆژ جارێک و هێشتا دۆخەکە ئاسایی نەبووەتەوە.
 
چیا هیدایەت، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، لافاوەکەی ئەم مانگە زیانی گەورەی بە وێستگەکانی ئاو گەیاندووە، بەتایبەت لە (کانی شەیتان) کە هەموو پەمپەکانی پاڵدانی ئاو بەهۆی قوڕ و لیتەوە بەتەواوی پەککەوتن.
 
سەبارەت بە هەوڵەکانی فەرمانگەی ئاو بۆ چارەسەری کێشەکە، چیا هیدایەت گوتی: "لە کۆی 8 پەمپی وێستگەی کانی شەیتان کە ئاو بۆ شارەکە دابین دەکەن، هەموویان لەکار کەوتبوون، بەڵام لە 15ی ئەم مانگەوە توانراوە 2 پەمپیان چاک بکرێنەوە و بخرێنەوە گەڕ."
 
جگە لە کێشەی پەمپەکان، لێڵبوونی سەرچاوەی پڕۆژەی ئاوی دووکان-سلێمانی هۆکارێک بوو بۆ دواکەوتنی نۆرەی دابەشکردنی ئاو. بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ گوتی: "بەهۆی لێڵبوونی ئاوی پڕۆژەی دووکان، ماوەی 5 رۆژ دابەشکردنی ئاو دواکەوت. ئێستا دۆخەکە بەرەو باشتربوون دەچێت و توانراوە خشتەی دابەشکردنی ئاو کەم بکرێتەوە بۆ 9 رۆژ جارێک."
 
بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە گەورەیەی لە ئاوی شارەکەدا دروستبووە، فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ پەنای بۆ چەند رێگەیەکی جێگرەوە بردووە، لەوانە، دابەشكردنی ئاو بە تانکەری فەرمانگە حکومییەکان و بەکرێگرتنی تانکەر بۆ دابنکردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەک و ماڵانەی لافاو زیانی پێگەیاندوون.
 
بەگوتەی چیا هیدایەت، لە 5 رۆژی رابردوودا 125 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ قەزای چەمچەماڵ لەرێگەی هێڵی ئاوی دووکان- سلێمانی هاتووە، لەو بڕە زۆرینەی دراوەتە ناحیەی شۆڕش بەهۆی ئەوەی لافاوەکە زۆرترین کاریگەری لەو ناحیەیە هەبووە و نزیکەی 80 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ ناحیەی شۆڕش بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل

ماڵباتەکەی داوای گواستنەوەی دۆسیەی لاهوور جەنگی دەکەن بۆ دادگەکانی هەولێر

ماڵباتی شێخ جەنگی سەردانی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندان دەکەن، خوشکێکیان دەڵێت، "ئێمە و براکانیشم داوای گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ دادگەکانی هەولێر دەکەین".