ئاسایش: تۆمەتبارانی کوشتنی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران

22-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان- سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی لە سلێمانی راگەیاند.

شەوی رابردوو لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی "تۆمەتبارێک" لە شاری سلێمانی، شەڕەتەقە لەنێوان داواکراوەکە و هێزێکی پۆلیس روویدا و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و پۆلیسێک و هاووڵاتییەکی دیکە برینداربوون. ئەمڕۆ دووشەممە ئاسایش دەڵێت، تۆمەتبارەکانی رووداوەکەی دەستگیرکردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، "لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش، ئۆپەراسیۆن، کۆماندۆ و پۆلیسدا هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیر کران."
 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رووداوەکە شەوی رابردوو کاژێر 10:00 روویداوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.
 
لە سەرەتای رووداوەکەدا بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداو گەیشتبوون، ئەو تۆمەتبارەی لەلایەن پۆلیسەوە هەوڵی دەستگیرکردنی درابوو تەنیا یەک کەس بوون، بەڵام بەپێی راگەیێندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان- سلێمانی، ئەو داواکراوانە دوو کەس بوون لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس، کە بەهۆیەوە رێپێدراوێکی پۆلیس گیانی لەدەستدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.