رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیاى کار پلانێک بۆ کۆتاییهێنانى یەکجاریی سووتانى گازى هاوەڵ و بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى گاز بۆ 250 ملیۆن پێ سێجاى رۆژانە دادەنێت، کە لە ماوەى 18 مانگدا جێبەجێ دەکرێت.
محەممەد سەلاحەدین، بەڕێوەبەرى بەرهەمهێنان لە کۆمپانیاى کار بە میدیاى فەرمیى عێراقى راگەیاندووە، "ئێستا کۆمپانیاکەیان لە کەرتى نەوت و گازى خورمەڵە کار دەکات، کە وێستگەیەکى کارەباى تێدایە ئاستى بەرهەمهێنانى دەگاتە هەزار مێگاوات."
بە گوتەی بەڕێوەبەرى بەرهەمهێنان لە کۆمپانیاى کار، کۆمپانیاکەیان دەستیکردووە بە کۆکردنەوە و چارەسەرکردنى گازى هاوەڵ و ناردنى بۆ وێستگەکانى چارەسەرکردنى تاوەکو لەوێوە بنێردرێن بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبار کە لە هەرێمى کوردستانن.
زۆرترین پرۆژەکانى کۆمپانیاى کار گرووپ، لە بوارى نەوت و گاز و بەرهەمهێنانى کارەبایە، یەکێک لە کارەکانى لەو چوارچێوەیەدا چارەسەرکردنى سووتانى گازى هاوەڵى دەرکراوى کێڵگەکانى نەوتە لە هەرێمى کوردستان.
محەممەد سەلاحەدین دەڵێت، پلانێکیان داناوە بۆئەوەى بگەنە کۆتاییهێنان بە سووتانى گازى هاوەڵ بە شێوەیەکى یەکجارى، ئەوەش جگە لە گەیشتن بە بەرهەمهێنانى 250 ملیۆن پێ سێجا گازى رۆژانە لە ماوەى 18 مانگدا لە رێگەى کۆنترۆڵکردنى ئەو گازەى لە کێڵگەکانى نەوت دەسووتێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ