حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی تەماتەی قەدەخە کرد

22-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق، هاوردەکردنی تەماتەیان قەدەخە کردووە.
 
بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵیی لە هەولێر دەڵێت، پێشتر تەماتە لە تورکیا، ئێران، بەشێکیش لە ئوردن و سووریاوە هاوردە دەکرا.
 
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی و سوودی گشتی جووتیاران و چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمێکی زۆری تەماتەی خۆماڵی جووتیارانی شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق، هاوردەکردنی تەماتەیان لە وڵاتانی دەرەوە قەدەخە کردووە.
 
هۆشیار جەلیل، بەرپرسی چاودێریی گومرگی کشتوکاڵیی لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشتر تەماتە لە تورکیا، ئێران، بەشێکیش لە ئوردن و سووریاوە هاوردە دەکران.
 
نرخی کیلۆیەک تەماتە ئەمڕۆ لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی جۆرەکەی 500 بۆ 750 دینارە و لەبازاڕدا نزیکەی هەزار دینارە.

 

 
هۆشیار جەلیل ئاماژەی بەوە کرد، کواڵیتی و تامی تەماتەی عێراقی لە تەواوی تەماتەی هاوردەکراوی وڵاتانی دیکە باشترە. گوتیشی، "ئەگەر بڕیارەکە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ دەستکاری دەکرێت. تەماتەی عێراقیش زۆر زۆرە و بەشی کوردستانیش دەکات".
 
لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتەکەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵی رابردوو لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی جووتیارانی پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی تەماتەی لە وڵاتانی دەرەوە لە بەرژەوەندی جووتیارانی کوردستان قەدەخە کردووە و ئەوانیش ئەم بڕیارەیان لە بەرژەوەندی جووتیارانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق داوە.
 
بڕیارەکە لە 21ـی 01-2024ـەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە تاوەکو کاتێکی نادیار، بۆ جێبەجێکردنیشی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی هەرێمی کوردستان نووسراویان ئاراستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.