رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و خاوەن شەهیدی پلە یەک و دوون، ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە فۆرمێکی ئۆنڵاینی وەزارەتی دارایی عێراق پڕبکەنەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، فۆرمەکە بۆ رەوانەکردنی داتاکانیانە بۆ بەغدا بە مەبەستی "ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوامبوونیان لە خزمەت".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەم پرۆسەیە "لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2014 و ئاماژە بە فەرمانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (191) لە رێكەوتی (15-1-2025) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (2)"، جێبەجێ دەکرێت.
وەکو وەزارەتی دارایی باسی کردووە، دەبێ فۆرمەکە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە تاوەکو کاژێر 14:00ـی سبەی پێنجشەممە (23-1-2025) پڕبکرێتەوە.
لێرەدا کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی زانیاری و لە خوارەوە بینەری شیکردنەوەی ئاگادارییەکە بە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ