نێردراوی رووداو لە قامشلۆ: لە نزیک زیندانی گوێڕان 100 شەڕڤان شەهید بوون

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
هیڤیدار ئەحمەد، نێردراوی رووداو بۆ رۆژئاڤا.
هیڤیدار ئەحمەد، نێردراوی رووداو بۆ رۆژئاڤا.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نێردراوی رووداو لە قامشلۆ رایگەیاند، لەگەڵ هاونیشتمانیان لە حەسەکە قسەی کردووە و دەڵێن، خوازیاری شەڕ نین، بەڵام دەستدرێژی قبووڵ ناکەین و بەرگریی دەکەین. 
 
هیڤیدار ئەحمەد، نێردراوی رووداو لە قامشلۆ، لە بوڵتەنی کاژێر 08:00دا لەگەڵ شاهۆ ئەمین، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان کرد. هیڤیدار گوتی، ئەمڕۆ لە قامشلۆ بەفر باری، بەفریش سپییە ئاخۆ نیشانەی خۆ رادەستکردنەوەیە یان ئاشتی؟ ئەم پرسیارەی لە هاونیشتمانیان کردووە و ئەوانیش داوای ئاشتییان کرد.
 
هیڤیدار ئەحمەد دەڵێت، لە رۆژئاوای کوردستان، هەمووان چاویان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک بووە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر. 
 
باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ چووەتە حەسەکە. دۆخی حەسەکە زۆر جیاوازە و هەست دەکەیت لە پڕ شەڕێکی زۆر گەورە روودەدات. ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆکان دەبینرێت و قسەی لەبارەیەوە دەکرێت، لێرە لە رۆژئاوای کوردستان جیاوازە. 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەردەوام کاروانە سەربازییەکان و زریپۆشەکانی شەڕڤانانی یەپەگە لە شارە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان داخلی حەسەکە بوون بۆ ئەوەی سەنگەرەکان بگرن. حەسەکە لە یەک کاتدا سێ بەرەی شەڕی هەیە: بەرەی رەققە، بەرەی شەدادێ و میحوەری کەمپی هۆل. لە هەر سێ بەرەدا ئامادەسازیی دەکرێت بۆ ئەگەری شەڕ. 
 
نێردراوی رووداو لە قامشلۆ، گفتوگۆی لەگەڵ شەڕڤانان و خەڵکی حەسەکە کردووە، ئەوانی پێیان گوتووە "ئێمە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام رێگەنادەین دەستدرێژی بکرێتە سەرمان. ئەگەر دەستدرێژیی بکرێت، بەرگریی دەکەین."  
 
"ئەمڕۆ لە گەڕەکی گوێران لە باشووری حەسەکە خەڵکی ناوچەکە هۆشدارییان پێداین نەچینە ناوچەکە بەهۆی ئەوەی زۆر مەترسیدارە." هیڤیدار گوتیشی: "پێشتر داعش شەڕێکی زۆر گەورەیان لە گەڕەکی گوێران کرد ویستیان زیندانەکەی ئەوێ بشکێنن، لەوێ سەرووی 100 شەڕڤان شەهید بوون. ئەوەی یەکلایی بووەتەوە، کورد باوەڕی بە عەرەب و عەرەبیش باوەڕی بە کورد نەماوە. کورد دەڵێت، عەرەب هەرکات لێمان هەڵدەگەڕێنەوە و عەرەبیش دەڵێت، کورد هەر کاتێک بەهێز بێت گورزی کوشندەمان لێدەدات. 
 
نێردراوی رووداو، باسی قوتابخانەیەکی کرد کە ئاوارەی عەرەبی لە گەڕەکی گوێران لە باشووری حەسەکە تییدا نیستەجێن و رایگەیاند، خەڵکی ناو قوتابخانەکە بە منداڵەکانیانەوە لە ژینگەیەکی زۆر مەترسیدار دەژین، هەر کاتێک گرووپێکی پەڕگیر ناوچەکە کۆنترۆڵ بکات، ئەوان پەیوەندییان پێوە دەکەن. 
 
هیڤیدار رایگەیاند، لەوێ قسەی لەگەڵ ئەم خەڵکە کردووە و پێدەچێت حەزیان بە گەڕانەوەی سوپای عەرەبیی سووریا بێت چونکە چاویان لە رێگە بوو بۆ هاتنی هێزەکان. 
 
لە رووی خزمەتگوزاریشەوە، هیڤیدار ئاماژەی بە دۆخی قامشلۆی کرد و رایگەیاند، لە دۆخێکی زۆر پەرێشاندان و پێویستیان بە بچووکترین یارمەتیشە. 
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیت سێڵف  و  تڕۆی نێڵز قسە بۆ دیار کوردە دەکەن.

دوو کۆنگرێسمان بۆ رووداو: پێویستە واشنتن لە پاراستنی کورد بەردەوام بێت

دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو، نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە پێشهاتەکانی سووریا و هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر هەسەدە و کەمینەکان دەربڕی. کۆنگرێسمانەکان جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند بێت بە پشتیوانیکردن و پاراستنی کورد.